WCAsia 2026 is almost here, Apr 9 – 11 | Learn more
ئاشنابە بە وۆردپرێس
سەکۆی بڵاوکردنەوەی سەرچاوە کراوە، هەڵبژاردەی ملیۆنان ماڵپەڕ لە سەرانسەری جیهان—لە دروستکەران و خاوەن کارە بچووکەکانەوە بۆ بازرگانییە گەورەکان.
دیزاین
هەر ماڵپەڕێکت دەوێت دروستی بکە لەگەڵ ئامڕازەکانی دیزاین و هێزی بڵۆکەکان. لە بنەڕەتەوە دەست پێ بکە یان ڕووکارێک هەڵبژێرە. سەرجەم وردەکارییەکان کڕیارخواز بکە—بە بێ کۆد.
دروستکردن
ببینە ماڵپەڕەکەت لە کاتی ڕاستەقینەدا چۆن دەردەکەوێت، تەنانەت کاتی زیادکردن، دەستکاریکردن و ڕێکخستنەوەی ناوەڕۆکەکان—لەگەڵ چەندین تایبەتمەندیی بەهێزی دەستکاریکردن و بەڕێوەبردن.
فراوانکردن
وا لە ماڵپەڕەکەت بکە بەو شێوەیە کار بکات کە دەتەوێت. فرۆشگا، شیکاری، هەواڵ و تێهەڵکێشکردنی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان زیاد بکە، کۆنترۆڵی تەواو لە ژێر دەستی خۆتدایە لەگەڵ پێوەکراوەکان.
See what's new
لەگەڵ وۆردپرێس 6.9 دەتوانیت پێکەوە کار بکەیت، خێراتر دروست بکەیت و بە کۆنتڕۆڵی زیاترەوە بنیات بنێیت. تێبینییەکان ڕاستەوخۆ لەسەر بڵۆکەکانت بەجێ بهێڵە، بە ئاسانی ڕاکێشان و فڕێدان ئەنجام بدە و تەختی فەرمان لە هەر شوێنێک بەکار بهێنە، لەوانەش بەڕێوەبەر، بۆ ئەوەی لە ڕەوتەکەدا بمێنیتەوە. لە دەقی کێشراو کە بەتەواوی دەگونجێت تا دەگاتە بڵۆکە نوێیەکانی وەک ئەکۆردیۆن، بیرکاری و کاتی خوێندنەوە؛ هەموو وردەکارییەکان بۆ ئەوە بنیات نراون کە هاوکاری و دروستکردن ئاسانتر بکەن.
یەک سەکۆ، گەردوونێک لە ئەگەر
کۆکراوەیەک لە نموونەی ماڵپەڕەکان ببینە لە تەواوی جیهان، دروستکراون بە دیزاینی ناوازە، داهێنانی تەکنیکی و هێزی بێسنووری وۆردپرێس.
کۆمەڵگەی وۆردپرێس بناسە
Behind the technology is a diverse collective of people collaborating and gathering from around the world. We hold regular events with opportunities to learn more about WordPress and the latest tech trends, connect with fellow industry experts, and foster your professional growth.
ئێمە کۆبووینەتەوە لە ژێر ڕۆشناییی سەرچاوە کراوە، ئازادیی دروستکردن، نوێکاریی، هاوبەشیکردن بەبێ بەربەست. هەمووان بەخێربێن.
بۆ خۆتی دروست بکە
ئەگەر کارساز، گەشەپێدەری پێشکەوتوو، یان بڵۆگەری سەرەتاییت، یەک دنیا سەرچاوە و ئامڕازی فێربوون بەردەستن و ئامادەکراون بۆ تۆ. هەروەها، تەواوی کۆمەڵگەی وۆردپرێست لە پشتە.
دوایین هەواڵی وۆردپرێس
دەست پێبکە
سەرجەم ئەو شتانە بدۆزەرەوە کە پێویستتە بۆ دەستپێکردن، داگرتنی سەکۆکە، دۆزینەوەی خانەخوێ، زیاتریش—ئیتر یەکەم ماڵپەڕتە یان نەوەد و یەکەمین.